٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی بازرگانی: ئاستی بازرگانیی كوردستان – جیهان 28 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری گرنگ دەرباره‌ی ئاستی بازرگانیی كوردستان و ژماره‌ی كارگه‌كان و بوونی مادده‌ بنچینه‌یییه‌كان له‌ كوردستان ده‌خاته‌ ڕوو.

فه‌تحی محەمه‌د به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمان كردوونەته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاستی بازرگانیی ساڵی 2018ی كوردستان له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی جیهاندا بریتی بووه‌ له‌ 28 ملیار دۆلار. به‌گوێره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و زۆربوونی جووڵه‌ی بازرگانیشەوە پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بگاته‌ سه‌رووی 30 ملیار دۆلار."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌ ڕووی پیشه‌سازییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی ئابووریی كوردستان، زیاتر له‌ 4850 كارگه‌ی ناوخۆیی كه‌وتوونه‌ته‌ كار و ئێستا له‌كار دان، كه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ مادده‌ی بنچینه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنن و توانیویانه‌ پێداویستیی ناوخۆ به‌ زیاده‌وه‌ دابین بکەن، وه‌ك كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ و ئاسن و شیش."

فه‌تحی محەمه‌د گوتیشی: "پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ به‌ كاره‌ بازرگانییه‌كانی بدات و جموجووڵی بازرگانی زیاتر بكات و هیچ پلانێكیش نییه‌، کە بایكۆتی هیچ وڵاتێك بكه‌ین.

 

هێدی كاكه‌یی

بڵند ئیبراهیم 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار