حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێ ده‌كات

سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 500ملیار دیناری بۆ ته‌واوكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ ته‌رخان كرد. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ، ڕێگاوبانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی زۆر خراپه و ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان كراوه.
مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ته‌رخانكردنی زیاتر له 500ملیار دینار له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمەوە بۆ ته‌واو كردنی پڕۆژه ڕاگیراوه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه، پشكی گه‌وره‌ی پارهكەش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان ده‌بێت".
ڕێگاوبانهكانی ده‌ره‌وه‌ی شاری پارێزگای سلێمانی زۆر خراپ بوون، به‌رده‌وام شۆفێران و هاووڵاتییان گازنده‌یان هه‌بوو، مینا سامی ده‌ڵێ: "ڕێگاوبانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی زۆر خراپ بوون، بۆیه به ته‌رخانكردنی پاره ده‌تواندرێت، هه‌نگاوێكی باش بنرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانهكانی سلێمانی".
"بە ده‌ستكردنه‌وه به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی سلێمانی و ته‌واوی كوردستان، بازاڕی كاركردن ده‌بووژێته‌وه، هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت." مینا سامی وای گوت.
عه‌زیز هه‌ورامی




