٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران مۆڵەتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی راگیرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێدانی مۆڵەت بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی راگیراوە و گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیش ئاشكرای كرد، ساڵانی رابردوو بە ھەزاران پزیشك و كارمەند مۆڵەتیان لە كەرتی گشتی وەرگرتووە.

ھادی فەریق، گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ساڵانی رابردوو ژمارەیەكی بەرچاو لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بە ھۆكاری جیاواز مۆڵەتیان وەرگرتووە و بەشێك لەوانە چوونەتە كەرتی تایبەت بۆ كاركردن و بەشێكی دیكەشیان بۆ مەبەستی خوێندن چوونەتە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان".

گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دەڵێت: "بە فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێدانی مۆڵەت لە كەرتی تەندروستیدا راگیراوە بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی كە داوای مۆڵەت دەكەن بۆ خوێندن".

ھادی فەریق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بوشایی پەیدا دەكات لە كەرتی گشتیدا، چونكە دەستھەڵگرتنی ئەوان لە كاتێكدایە دامەزراندن راگیراوە لە ھەرێمی كوردستان و كەرتی تەندروستییش پێویستی بە خزمەتی ئەوانە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار