سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه

قه‌ته‌ر-KDP.info- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، دۆخی هه‌نووکه‌یی و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندار به ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه، تاوتوێ کرد.
له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانی بۆ قه‌ته‌ر و له چوارچێوه‌ی به‌شداریکردنیدا له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له ده‌وحه، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠/١٠/٢٠١٩، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها باسێکی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق پێشکه‌ش کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوون.




