"لە بەغدا داوای یەکھەڵوێستی و یەکدەنگیی کورد دەکرێت"

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای یەکگوتاری و یەکھەڵوێستی لە فراکسیۆنە کوردەکانی نێو ئەنجومەن دەکات و دەڵێت، بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا وا گونجاوە، یەک بیروبۆچوونمان ھەبێت.
دوانیوەڕۆی دوێنێ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی عێراق و بەدەمەوەچوونی داواکاریی خۆپیشاندەران بهرێوهچوو. له ههمان كاتیشدا پهرلهمانى عێراق له ههوڵى ههمواركردنهوهى دهستوورى ههمیشهیى عێراقدایه.
لەم بارەیەشەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا زۆر گرنگە کوتلە کوردستانییەکان یەکگرتوو و یەکھەڵوێست بین، ھاوکات ترسی خۆیشی لەھەمبەر ئەو بارودۆخە ڕاگەیاند و پێی وایە، ئەگەر ھێزە سیاسییەکانی کوردستان له بهغدا یەکھەڵوێست نەبن بە سوودی کورد تەواو نابێت."
ناوبراو داوا دەکات: "پێویستە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان یەکگوتار و یەکھەڵوێست بن، بەتایبەت بۆ پاراستنى بهرژهوهندى ھەرێمی کوردستان، هاوكات گرنگیشە وەکو ھێزی کوردستانی پێکەوە کار بکەین و یەکدەنگ بین، چونکە بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا وا گونجاوە، یەک بیروبۆچوونمان ھەبێت."
ھەڵکەوت محەمەد




