٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھرووری: ژمارەیەك لیوای نوێی ھێزی پێشمەرگە پێكدەهێنرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ژمارەیەك لیوای پێشمەرگە پێكبهێنرێن و لە ڕووی چەك و تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازییەوە پڕچەك دەكرێن، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ھەنگاوەكانی چاكسازی لە ریزەكانی ھێزی پێشمەرگەدا خێراتر كراون.

رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لیژنەی پێشمەرگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی ئاگادار بین لە پڕۆسەی چاكسازیی نێو ھێزەكانی پێشمەرگە، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە كاركردن لە پڕۆسەی چاكسازی خێراتر كراوە و چەند ھەنگاوێكی كرداری نراون، بەڵام ھێشتاش ماویەتی بگاتە ئاست خواستی ئێمە بۆ دروستكردنی سوپایەكی نیزامی".

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە دەشڵێت: "بڕیارە ژمارەیەك لیوای نوێی پێشمەرگە پێكبهێنرێن و ھەنگاوی زۆر نراون لەو بارەیەوە، كە بڕیارە ١٦ لیوای نوێ لە ھەردوو یەكەی حەفتا و ھەشتا دروست بكرێن و دوای پێكھێنانی ئەو لیوایانەش، ھەم ھێزەكان دەچنە چوارچێوەی سیستەمی وەزارەتی پێشمەرگە و ھەمیش ئەو یەكانە نامێنن".

ھرووری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەموو لیواكانی سەر بە وەزارەت لە ڕووی پێداویستی و جلوبەرگ و خۆراكەوە یەك سیستەم جێبەجێ دەكەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت دەبینە خاوەن ھێزێكی تۆكمەی سەربازی، كە لە كۆبونەوەی رابردوودا ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەڵێنی ھاوكاریكردنیان پێ داوین لە كاتی دامەزراندنی ئەو لیوایانەی سەر بە وەزارەت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار