٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایەك: حكوومەت بە ئاڕاستەی باشتركردنی دۆخی ئابووری و سزادانی گەندەڵكاران كار دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شارەزایەكی ئابووری دەڵێ، حكوومەتی ئێستا لە رێگەی تەرخانكردنی پارە بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئابووری و دانەوەی قەرزەكانی بەڵێندەران و تەواوكردنی پڕۆژە راگیراوەكان، كارێكی گرنگ دەكات و لەم كابینەیەدا هەنگاوی گەورە لە بواری ئابووری دەنێت، چونكە حكوومەت بە دوو ئاڕاستە كار دەكات، ئەوانیش بریتین لە باشتركردنی دۆخی ئابووری و سزادانی گەندەڵكاران.

شارەزای ئابووری و مامۆستای زانكۆ، د. ئەرشەد تەها، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ڕووی مەعنەوییەوە تەرخانكردنی 500 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی جۆراوجۆر و دانەوەی قەرزی بەڵێندەران، هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە و سوودێكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئاماژەیەكی گرنگە و پێویستە حكوومەت لە ساڵانی داهاتوودا بودجەیەكی زیاتر بۆ بووژانەوەی ئابووری تەرخان بكات".

د. ئەرشەد گوتیشی: "زیادبوونی پڕۆژەكان وا دەكات دەرفەتی كار زیاتر بێت و كار زۆر بێت، بۆیە قۆناغ بە قۆناغ دۆخی ئابووریی هەرێم باشتر دەبێت، چونكە هەرێمی كوردستان دوو هەنگاوی گرنگ دەنێت، یەكەم چاكسازییە و ئەوەی دیكەش باشتركردنی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش ئاماژەیە كە هەرێمی كوردستان بەرەو سەركەوتن هەنگاو دەنێت".

ناوبراو دەشڵێ، ئەوەی گرنگە حكوومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان بە بەرنامە كار دەكات و كاریش بۆ ئەوە دەكات داهات لە هەموو سێكتەرەكان پەیدا بكات و تەنها پشت بە نەوت نابەستێت، ئەمەش گرنگییەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار