شەقامی 120 مەتری گەیشتە قۆناغی كۆتایی

هەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر گوتی، لە ئێستادا تەنها قاتی دووەمی قیرتاوكردنی بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتری ماوە، كە بەم زووانە تەواو دەكرێ و نیشانەكانی هاتوچۆ دادەنرێن و بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.
سەرتیپ قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كاركردن لە شەقامی 120 مەتری بەردەوامە و لە ئێستادا قاتی دووەمی بەشی كۆتایی شەقامەكە قیرتاو دەكرێت و تەنها رێگا خزمەتگوزارییەكان دەمێنن، ئەویش بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت.
قادر گوتیشی، رێنمایی هاتوچۆ و كارەبایی دەمێنێت، كە ئەویش تەواو دەكرێت و ئەوكات شەقامەكە بە تەواوی دەكرێتەوە و شوفێران دەتوانن هاتوچۆی پێدا بكەن.
شەقامی 120 مەتریی هەولێر، یەكێكە لە شەقامە هەرە پێشكەوتووەكان و درێژییەكەی 36 كیلۆمەترە و شێوەی بازنەییە، كە بە دەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە و هیچ پێچێكی نییە و هەمووی لە رێگەی بەرزەپردەوە چارە كراوە.
بڵند ئیبراهیم




