٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە باربارا ڤۆلف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو. بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان .
لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقیش ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و رەوای خۆپیشاندەرانین . لە هەمانکاتدا پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەکەین .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بە هۆی  دۆخی گرژی ناوچەکە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار