بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی: ھیڵی ژمارە ١١٩ بەردەوام لە خزمەت هاووڵاتیاندایە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بە ھێڵی گەرمی ژمارە ١١٩ شەو و ڕۆژ لە خزمەت ھاووڵاتیاندایە و راشیدەگەیەنن، لە كاتی بوونی ھەر توندوتیژییەكی خێزانی و بە تایبەت دژی ئافرەتان، دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵە گەرمەوە بكەن.
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەراتییەكی بە ناوی "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – هەولێر" كردووەتەوە و ھێڵی گەرمی ژمارە ١١٩ـشی تایبەت كردووە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی یاسایی، دەروونی و كۆمەڵایەتی بە تاكەكانی خێزان و ئافرەتان، كە لە ھەر ئەگەرێكی مەترسی بۆ سەر ژیانیان، ھاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵەوە بكەن و تیمەكانیان ٢٤ كاتژمێر لە خزمەتی ھاووڵاتیاندان.
فایزە كۆیی




