٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانا مەلا خالید: پەرلەمان زانیاریی سەبارەت بە كوشتنی رۆژنامەنووسەكانی سلێمانی دەست كەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووسەكە و كوڕەكەیان لە شاری سلێمانی، زانا مەلا خالید، رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە و تاوەكو ئێستا كۆمەڵێك زانیارییان دەست كەوتووە و گوتیشی: "هەر كاتێك گەیشتینە ئەنجامی كۆتایی، بۆ رای گشتی ئاشكرای دەكەین".

زانا مەلا خالید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، كاری لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووسەكە و كوڕەكەیان لە شاری سلێمانی بەردەوامە و تا ئێستا چەند لێكۆڵینەوەیەكیان كردووە و زۆریش ئاسان نییە و كۆمەڵێك زانیاری و سەرەداویان دەست كەوتووە، هەر كاتێكیش لێكۆڵینەوەیان تەواو كرد، ئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەن.

مەلا خالید گوتیشی: "زانیاریی باشمان دەست كەوتووە، بەڵام پێویستمان بە زانیاریی زیاتر هەیە و هەر كاتێك تەواو بوو، راپۆرتی لەسەر ئامادە دەكەین و دواتر بۆ ڕای گشتی دەیخەینە ڕوو".

لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، تەرمی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابان و لانە محەمەدی هاوسەری و كوڕەكەیان بە كوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان دۆزرانەوە و پەرلەمانی كوردستانیش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێك هێنا بۆ ئەوەی راستیی رووداوەكە ئاشكرا بكرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

   

هەواڵی پەیوەندیدار