هه‌ڵه‌بجه: لە دووه‌مین ساڵیادی ڕێفراندۆمدا له ده‌روازه‌ی شار گه‌وره‌ترین ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا

هەڵەبجە-KDP.info- ئه‌مڕۆ، دوو ساڵ به‌سه‌ر ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت. لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه به‌و بۆنەیەوە له ده‌روازه‌ی شار به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كات.
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له دووه‌مین ساڵیادی پڕشكۆی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا له ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه، به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی لق و به‌شێك له هه‌ڤاڵانی ناوچه‌كانمان، له ڕێوڕەسمێکی تایبه‌تدا ئاڵای پیرۆزی كوردستان‌مان هه‌ڵكرد".
به‌سام عه‌لی گوتیشی: "ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، شانازی به‌م ڕۆژه‌وه ده‌كه‌ین، سه‌رۆك بارزانی ئه‌ندازیاری ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانە، ساڵانه و له 25ی ٩ی هه‌موو ساڵێكدا یادی ڕێفراندۆم ده‌كه‌ینه‌وه، ساڵی ڕابردووش له هه‌ڵه‌بجه یاده‌كه‌مان به‌رز ڕاگرت".
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی سیروان و خورماڵ و بیاره به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بوون له دووه‌مین ساڵیادی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا.
ڕۆژی 25/9/2017 هاووڵاتیانی كوردستان ڕۆیشتنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و %93 ده‌نگیان به به‌ڵێ به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا. ئێستا هاووڵاتیان وه‌ك ڕۆژی نیشتمانیی كوردستان یادی ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بەڕێوە دەبەن.
عەزیز هەورامی




