٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم 33 ملیار دیناری بۆ پڕۆژەكانی رێگاوبان تەرخان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری رێگاوبان گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی 33 ملیار دینار بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بۆ پڕۆژەكانی رێگاوبان داوە و هەوڵ دەدرێت تاوەكو هاتنی وەرزی زستان هەموو رێگاكان نۆژەن بكرێنەوە.

سدقی ئامێدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەمساڵدا بەردەوام كاریان كردووە بۆ دروستكردنی رێگای نوێ و نۆژەنكردنەوەی رێگا كۆنەكان و تاوەكو ئێستا هەر بەردەوامە، بڕیاریشە تاوەكو وەرزی زستان هەموو رێگاكان نۆژەن بكەنەوە و هەوڵەكانیشیان بۆ ئەو مەبەستە چڕ دەكەنەوە و رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتیش دەكەن بۆ ئەوەی هاوكارییان بكەن.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێم بۆ كاروباری رێگاوبان گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە حكوومەتی هەرێم بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان 33ملیار دیناری تەرخان كردووە و هەر بڕێك لەو پارەیە بەدەستمان دەگات، كاری پێ دەكەین، چونكە خەرجكردنی پارەكە بە قۆناغە، بۆیە بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاركردن بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان بەردەوام دەبێت".

یەكێك لە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران، چارەكردنی كەموكوڕییەكانی رێگاوبان بوو پێش هاتنی وەرزی زستان.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار