ئارام محهمهد: بۆ سهقامگیری سیاسی و كۆمهڵایهتیمان سیستمی پهروهرده دادهڕێژینهوه

هەولێر-KDP.info- وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان. ئارام محهمهد له میانی وتاری كردنهوهی كۆنگره و پیشانگهی رۆژههڵاتى ناوهڕاست بۆ خوێندن و تهكنهلۆژیا و قوتابیان رایگهیاند، بۆ سهقامگیری سیاسی و كۆمهڵایهتیمان سیستمی پهروهرده دادهڕێژینهوه.
دهقی وتارهكه:
میوانە بەڕێزەکان ئامادەبوانی خۆشەویست
بەناوی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاک مەسروور بارزانی بەخێرهاتنی هەموو لایەکتان دەکەم..... بەخێر بێن بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سوپاستان دەکەم بۆ تەشریف هێنان و بەشداریتان لە کۆنگرە و پێشانگای (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و تەکنۆلۆجیا و قوتابیان).
بەخێر هاتنی گەرمی شاندە بەڕێزەکانی یٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و میوانە نێودەوڵەتییەکان دەکەم، دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم کۆنگرەیە دەکەم و هیوام وایە یٔەم بۆنەیە دەرفەتێکی گونجاو بێت بۆ دروستکردنی دیبەیتێکی نیشتیمانی دەربارەی گرفتەکانی سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەروەردە و خوێندنی باڵا بنەمای سەرەکی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەر وڵاتێکە، گەر بمانەوێت ئابوورییەکی گەشەکردوو کۆمەڵگایەکی ئارام سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرمان هەبێت دەبێت گرنگی زیاتر و وەبەرهێنانی زیاتر لە پێگەیاندنی رۆڵەکانمان ئەنجام بدەین، هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ داڕشتنەوەی نەخشەڕێگای ڕیفۆرم و چاکسازی ئەم کەرتە گرنگە، سیستمی خوێندمان، فەلسەفە و ناوەڕۆکی پرۆگرام و سیستمی پێداگۆجیمان پێویستی بە دووبارە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە و ڕیفۆرمە، بێگومان پرۆسەی خوێندن لەژێر کاریگەری گەشەکردنی تەکنۆلۆجیا و گۆڕانکارییە یٔابوورییەکانی سەدەی بیست و یەک و دەرفەت و پێداویستییەکانی بازاڕی کار هەمیشە لە گۆڕانکاریدایە، بۆیە ئێمەش پێویستمان بەوەیە بە دیدو دونیابینییەکی کراوە خۆمان بۆ گۆڕانکاری چاکسازی ئامادە بکەین، زۆر گرنگە سیستمی پەروەردەیی و خوێندنی زانکۆکانمان بە جۆرێک دابڕێژینەوە کە قوتابی و خوێندکار بکەینە سێنتەری پرۆسەی فێربوون و بواری بیرکردنەوە و داهێنان و کارسازی و بنیاد نانی کارامەیی تێڕوانینی رەخنەیی زیاتر بۆ رۆڵەکانمان بڕەخسێنینن، گرنگی زیاتر بە خوێندنی تەکنیکی و ڤۆکەیشناڵ بدەین و ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی خوێندنمان زیاتر ببەستینەوە بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و سێکتەرەکانی کۆمەڵگا و بزنس و پیشەسازییەوە، هەموو جێگایەکی وڵاتەکەمان بکەینە ژینگەیەک بۆ خوێندن و فێربوون و داهێنان و یٔەفراندن، گرنگی زیاتر و وەبەرهێنانی زیاتر لە ژێرخان و پێداویستییەکانی توێژینەوەی زانستی یٔەنجام بدەین و بودجەی پێویست بۆ توێژینەو و پشتیوانی توێژەرانی وڵاتەکەمان دابین بکەین.
بێگومان بۆ بەدیهێنانی ئهم ئامانجانه پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نیوان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانە، یٔێمە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو زەمینە سازییەک بۆ هاوکاری و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەڕەخسێنین، هیوادارم خوشک و برایانمان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لەم پرۆسەیەدا هاوکار و پشتیوان بن، زۆر گرنگە هەمیشە ئهو راستییەمان لەپێش چاو بێت کە دوای یٔەو نەهامەتیانەی کە لە مێژوودا بەسەر گەلانی عێراقدا هاتووە، بزانین کە شهڕیی بنیادنانی خۆشگوزەرانی و ئارامى و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بریتییە لە داڕشتنەوەی سیستمێکی پەروەردەیی مۆدێرن و پێشکەوتوو بۆ وڵاتەکەمان.
هیوام وایە لەم کۆنگرەیەدا دەرفەت بڕەخسێت بۆ گفتوگۆ و دیبەیتی بنیاتنەرانە و کاری پێکەوەیی بۆ خزمەتی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، دووبارە هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازم، چاوەڕوانی راسپاردە و سەرنج و تێبینییەکانتان دەکەین.
هەمیشە هەر شاد و سەربەرز و سەرفراز بن.




