سووتەمەنیی هەولێر: هەر كاتێك نەوت بگاتە دەستمان دابەشی دەكەین

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت، بەرپرسی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێ: "ئەمە بڕیارێكی زۆر گرنگ و لە جێی خۆیەتی و لە پاڵاوگەی كەڵەك نەوتمان بۆ دابین دەكرێت و هەر كاتێكیش دابین كرا، دەست بە دابەشكردنی دەكەین".
ئاری كاكەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای دەرچوونی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی نەوتی سپیی ماڵان بۆ ئەمساڵ دابین بكرێت، كە لە پاڵاوگەی خەباتەوە دابین دەكرێت، ئێمە نوێنەرمان لەوێ هەیە و هەر كاتێك دابین كرا، ئێمەش راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە دەكەین".
بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتیشی: "ئەگەر زانیمان بڕەكە وەكو پێویستە، لە ناوچە شاخاوییەكان و لەو ناوچانەی كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە، دەست پێدەكەین و دواتر لە ناوچەكانی دیكەش دابەشی دەكەین، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان نەوت وەربگرن".
كاكەشین باسی لەوەش كرد: "تەنها لە هەولێر و دەوروبەری بۆ پێدانی بەرمیلێك نەوت بۆ هەر ماڵێك، پێویستمان بە 100 ملیۆن لیتر هەیە".
دەشڵێ، ئەمە بڕیارێكی زۆر گرنگە و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و خزمەتێكی باشی هاووڵاتیان دەكات، چونكە ئەمە پێداویستییەكی سەرەكیی خەڵكە بۆ وەرزی زستان.
بڵند ئیبراهیم




