بە بڕی زیاتر لە 8 ملیار دینار چەند پڕۆژەیەك لە سنووری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئابووریی كوردستان، چەند پڕۆژەیەك لە سنووری دهۆك جێبەجێ دەكرێن و تێیاندا دەست بە كاركردن كراوە.
ئەندازیار دیار بەحری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە بەهای زیاتر لە هەشت ملیار دینار لە ئێستادا سێ پرۆژە لە سنووری شارەوانییەكانی دهۆك دەستیان پێكردووەتەوە و لە قۆناغی جێبەجێكردندان، لەوانەش ئاوی پڕۆژەی قورس بە بەهای (500) هەزار دۆلار، پرۆژەی رێگای فایدە- دۆمیز بە بەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار، لەگەڵ دروستكردنی دوو ئەندەرپاس لە ناوچەی سێمێل كە بەهاكەی زیاتر لە شەش ملیار دینارە".
بەحری، ئاماژەی بەوەش دا، چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە تەندەریندان و لە ماوەكانی داهاتوودا دەكەونە كار.
هێدی كاكەیی




