٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  رۆژی چوارشەممە 2019/9/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە .


لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راپۆرتێکی بەرفراوانیان لە بارەی کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی وەرزی خوێندنی 2019-2020 پێشکەشکرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگیدان و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە کار لە سەر ئەوە بکرێت کە ئاستی قوتابخانە و زانکۆکانی کەرتی گشتی بەرز بکرێتەوە بە شێوەیەک کە جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانە و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کەم بکرێتەوە .
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک لە وەزیرانی پەروەردە ، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، دارایی و پلاندانان پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە گرنگەکانی وەرزی ئێستای خوێندن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابین بکرێن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ بکرێت. هەروەها بەرنامەیەکیش دابنرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی رێگاوبانەکان پێش دەستپێکردنی بارانبارین.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی کرد وەک بەرگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێکخستنەوەی کاری ژمێریاری یاسایی.

هەواڵی پەیوەندیدار