٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەقین.. كەس تیرۆریست و حەشد و هێزە عێراقیەكان لە یەك جیا ناكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین رایگەیاند، دۆخی ئەمنیی خانەقین زۆر خراپە و هاووڵاتیان بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوكێدا دەژین، چونكە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەو سنوورە، بە رۆژ چەكداری حەشد و بە شەویش داعشن.

عامر رەفعەت، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی برایەتیی پارتی لە خانەقین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دۆخی خانەقین زۆر خراپە و هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك هەست بە سەلامەتی ناكەن و بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوكێدان، چونكە باس لەوە دەكەن، كە لە پشت ماڵەكانیان بە دووریی 500 مەتر تەقینەوە و كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت، ئەمانە ناتوانن بە ئارامی بژین، لەبەر ئەوەی بەردەوام چاویان لەوەیە، كە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێت.

رەفعەت گوتیشی، لە سنووری خانەقین كەس تیرۆریست و چەكدارانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان لە یەك جیا ناكاتەوە، چونكە ناتوانی لێكیان جودا بكەیتەوە، لەبەر ئەوەی بە رۆژ چەكداری حەشدی شەعبین و بە شەویش كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، كە لە یەك كاتدا دوو رۆڵ دەگێڕن، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، چونكە ناتوانی لە یەكیان جیا بكەیتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار