ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ساڵی نوێی خوێندن و کێشە و گرفتی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی و خستنەڕووی پلانی تەشریعی لەبەر رۆشنایی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ ده‌كات.




