پارێزگاری هه‌ولێر: ڕه‌وشێكى دڵخۆشكه‌ر له بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت

هەولێر-KDP.info- نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر له کاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێردا، كه له‌ژێر چاودێریی ڕێكخراوى یونسكۆ و سه‌رپه‌رشتیكردنى كۆمیسیۆنى باڵاى بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێردا به‌ڕێوه ده‌چێت، خۆشحاڵیى خۆی بۆ كاره‌كانى ئێستاى قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌ربڕى، كه ئێستا به كۆمه‌كى باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا له عێراق و كۆمه‌كى تایبه‌تى كۆمپانیاى كارگرووپ، كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌کەی به‌ڕێوه ده‌چێت.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مەریكا له عێراق كۆمه‌كى نۆژه‌نكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ى گه‌رماوه‌كه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر به هه‌مان دیزاین و شێوەی پێشووى خۆی و چه‌ند خانوویەكی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و ڕاسته‌وخۆ كاره‌كان له لایه‌ن كۆمیسیۆنى قه‌ڵات و به چاودێریی یونسكۆ به‌ڕێوه دەچن.
كۆمپانیاى كارگرووپ ئه‌ركى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سێ خانوو و چه‌ند ئۆفیس و ژێرخانى خزمه‌تگوزاریی پێویست، وەک ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ڕه‌وشێكى دڵخۆشكه‌ر له بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌چێت.
پارێزگاری هه‌ولێر هیواى خواست بودجه و كۆمه‌ك و پشتگیریی ماددیى زیاتری كۆمیسیۆنى باڵاى بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر بكرێت بۆ بره‌ودان به كاره‌كانى شیاندنه‌وه و بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵاتى هه‌ولێر كه له‌وه‌ته‌ى حوزه‌یرانى ٢٠١٤ به‌فه‌رمى له لایه‌ن ڕێكخراوى یونسكۆوە خراوه‌ته لیستى كه‌له‌پووری جیهانى و جێگه‌ى گرنگیپێدان و بایه‌خى ناوه‌نده شوێنه‌وارییه‌كان و زانكۆكانى دنیایه. هه‌روه‌ها بووەته ڕووگه‌یه‌كى گرنگى گه‌شتیاری بۆ كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان.
له‌و سه‌ردانەدا هه‌ریه‌ك له تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگار و، نیهاد له‌تیف قۆجه، سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى باڵاى بووژانه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر یاوه‌ریان بوون.




