٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. گەلاوێژ: داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنمان لە زانكۆ ئەھلی و حكوومییەكان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ ئەھلی و حكوومییەكان دەكات و بڕیاریشە هەفتەی دابێ لەسەر كەمكردنەوەی نرخی خوێندن لیژنەی پەروەردە و ئەنجوومەنی زانكۆ ئەھلییەكان كۆببنەوە.

 دكتۆر گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە وەك لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان داوامان ئاڕاستەی ھەموو زانكۆ ئەھلی و حكوومییەكان كردووە كرێی خوێندن دابەزێنن و رەچاوی رەوشی ئابووریی قوتابیان بكرێت، بڕیاریشە هەفتەی داھاتوو لەگەڵ ھەموو ئەمینداری زانكۆ ئەھلییەكان كۆببینەوە بۆ دیاریكردنی نرخی نوێی خوێندن".

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە دەشڵێت: "جگە لە زانكۆ ئەھلییەكان، داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆكانی سەر بە حكوومەتیشمان كردووە، چونكە پێویستە حكوومەتیش لە سیستەمی پاڕالێل كرێی خوێندن كەم بكاتەوە".

گەلاوێژ عوبێد هەروەها روونی كردەوە: "ئێمە پێمان وایە نرخی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەھلییەكان زۆرە و پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت، بەڵام بڕی ئەو دابەزاندنەی نرخ، دیاری نەكراوە، لەبەر ئەوە پێویستە سیستەمێك بۆ دیاریكردنی نرخ دابنرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار