حزبه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گەیشتنه ڕێكکه‌وتن

هه‌ڵه‌بجه- KDP.info كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حزبه‌كانی هه‌ڵه‌بجه درێژكراوی كۆبوونه‌وه‌ی 28ی مانگی ڕابردوو بوو له‌باره‌ی پێكهێنان و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و قایمقامه‌تییه‌كان. پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ڕاگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئازاد تۆفیق، پاش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له مۆنه‌مێنتی شه‌هیدان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان به یه‌ك ده‌ست و وه‌ك برا ڕێك که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێك بهێندرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێك هێندرا و، كاره ئیدارییه‌كانی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ست پێ ده‌كات".
هه‌ر له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: "دابه‌شكردنی پشكی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕێکكه‌وتنی 12-3-2017ی حزبه‌كان ده‌بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی ژماره ( 104 ) 16-3-2017 له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه داوای ناوه‌كانی كردووه."
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و قایمقامییه‌ته‌كان ده‌كه‌وێته دوای كۆبونه‌وه‌كانی داهاتووی حزبه‌كان".
له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كاندا هاتووه:
١- ده‌بێ تا ڕۆژی 5-9-2019 ته‌واوی حزبه‌كان ناوی كاندیدانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ٢- سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌ندام له ڕۆژی 12-3-2017 تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، 3 – له كاتی گۆڕینی ناحیه‌ی خورماڵ به قه‌زا قایمقامییه‌تی خورماڵ ده‌درێت به پارتی دیموكراتی كوردستان، 4- تا كاتی جێبه‌جێكردنی خاڵی (3) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ ده‌درێت به پارتی، هه‌ركات خورماڵ بووه قایمقامییه‌ت ئه‌وه ناحیه‌ی به‌مۆ ده‌درێته‌وه به حزبی سۆسیالیست.
عه‌زیز هه‌ورامی




