دانوستانی هه‌رێم و به‌غدا دەر‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
__2019_09_02_h17m39s14__HK.jpg)
كه‌ركووك -KDP.info- به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له کەرکووک ئاشكرای كرد، دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دەر‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و گه‌شبینین بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چونكه حكوومه‌تی عێراق نه‌رمی ده‌نوێنێت و ده‌زانێت داعش بووەته مه‌ترسییه‌كی جددی بۆ سه‌ر کەرکووک.
دیاری حوسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک_ گه‌رمیان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا دەر‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک ئه‌نجام دراون و بڕیاره دانیشتنی دیكه‌ش ئه‌نجام بدرێت و جارێكی دیكه دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن تاوه‌كو ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن."
دیاری حوسێن گوتیشی: "دانوستانه‌كان ئیجابین و گه‌شبینین بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چونكه دۆخی کەرکووک زۆر خراپه و داعش بووەته مه‌ترسییه‌كی جددی بۆ سه‌ر کەرکووک، بۆیه حكوومه‌تی عێراق نه‌رمی ده‌نوێنێت و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه تێك بچێت، پێویستی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن."
حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد: "داعش له هه‌موو ناوچه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئێستا نه‌ك ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی کەرکووک، بگره له‌ناو کەرکووکیش هەن."
بڵند ئیبراهیم




