حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ڕیفۆرم له سیسته‌می ته‌ندروستیدا بكات

هه‌ولێر -KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كارنامه‌ی خۆیدا بڕیاری داوه ڕیفۆرم لە سیسته‌می ته‌ندروستیدا بكات و گرنگیی زیاتر به نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان بدات و بڕیاریشه پڕۆژه‌یاسای مافی نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات بۆ په‌سه‌ندكردن.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی كوردستان، زانا مه‌لا خالید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی زیاتر به نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان بدرێت و خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكرێت و ئه‌گه‌ر كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له یه‌ك جیا بكرێته‌وه، ئه‌وكات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و حكوومه‌تیش له كارنامه‌ی خۆیدا باسی كردووه مافی نه‌خۆش پارێزراو بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش بكرێت و حكوومه‌تیش به‌نیازه پڕۆژه‌یاسای مافی نه‌خۆش پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات و ئێمه‌ش له لیژنه‌ی خۆمان ئاماده‌كاریمان كردووه و ڕه‌شنوسێكیشمان ئاماده كردووه، هه‌م نه‌خۆش مافی ده‌پارێزێت و هەم مافی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش پارێزراو ده‌بێت."
زانا مه‌لا خالید گوتیشی: "ئێمه زۆر به‌دواداچوونمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان كردووه و جیاوازی له نێوان نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه و هه‌ندێك پابه‌ندی ده‌وامی خۆیانن و به‌شێكیش وه‌كو پزیشكی پسپۆڕ پابه‌ندی ده‌وام نه‌بوون، بۆیه ئێمه ته‌ركیز ده‌كه‌ین پزیشكی پسپۆڕ ئاماده بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده نه‌بن كێشه بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆش پەیدا دەبێت."
خالید باسی له‌وه‌ش كرد: "ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ڕیفۆرم لە سیسته‌می ته‌ندروستیدا بكرێت، چونكه پێویستی به ڕیفۆرم هه‌یه و ڕیفۆرمەکەش له چه‌ندین خاڵ پێك دێت، ئه‌وانیش بریتین لە بیمه‌ی ته‌ندروستی و ده‌رمان و خۆراك و كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت و پزیشكی خێزانی و مافی نه‌خۆش. ئه‌مه ڕیفۆرمی سیسته‌می ته‌ندروستییه و خاڵ به خاڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له كارنامه‌ی حكوومه‌تیشدا هاتووه."
بڵند ئیبراهیم




