٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ریه‌ك له‌ گوته‌بێژانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیان خسته‌ڕوو.

مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پرسی هه‌ڵبژاردن و كه‌ركووك و ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تاوتوێ كران.

گوتیشی: له‌ به‌رده‌مماندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان.

له‌ به‌رامبه‌ردا، ئاراس وه‌لی، ئه‌ندامی شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان لێی سوودمه‌ند بێت.

گوتیشی: هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێمه‌ و یه‌كێتی و پارتیش به‌ زووترین كات بكرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار