٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەركردەیەكی پارتەكەی مێركڵ بۆ KDP: كوردستان بووەتە ناوەندێكی گەورەی جێبایەخ لە ناوچەكەدا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- سەركردەیەك لە پارتەكەی مێركڵ دەڵێ، ئێستا دونیا بە چاوێكی دیكە لە پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان دەڕوانێت، چونكە بووەتە ناوەندێكی گەورەی جێبایەخ لە رۆژهەڵاتی ناویندا.

ئامەد مەحموود سەیدۆ بەگ، سەركردە لە پارتەكەی مێركڵ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە ئەڵمانیا توانیومانە لۆبییەكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكەین بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە داخوازییە ڕەواكانی گەلی كورد، كە چەندەها ساڵە لە پێناو مافە ڕەواكانیدا تێدەكۆشێت، بۆیەش بە هەموو هێزێكەوە لە ئەورووپا كار بۆ بە هێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

ناوبراو، كە خۆی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی گالتنكێڕشنە لە ویلایەتی شلیفیسك هۆلشتاین، گوتیشی: "ئێستا هاتووینەتە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە بۆ كوردستان و تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەو ئەزموونەی لە ئەڵمانیاش وەرمانگرتووە، لە كوردستانیش كاری پێ دەكەین".

ئامەد مەحموود ئاماژەشی دا: "دەبێ جیهان پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان بكات، چونكە وەك وەڵاتێك سەیر دەكرێت و بووەتە مەڵبەندی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و خۆی كردووەتە خاوەن لە هەموو پێكهاتەكان، كە ئەمەش گرنگییەكی زۆر و جێبایەخی لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە".

 

كــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار