پیرمام.. شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە مەکتەبی سیاسیی پارتی

هەولێر-KDP.info- لەسەر ئاستی باڵا پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە و چەند پرسێک لە نێوانیاندا تاوتوێ دەکرێ.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام دەکەن و کۆدەبنەوە و ئێستاش شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەری سەید عەلی رێکخەری بزووتنەوەکە، گەیشتە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هەردوو شاند لەسەر چەند تەوەرێک دەبێت، کە پێشتر لە ١٨ی شوباتی ئەمساڵ هەردوولا رێککەوتنێکیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆکرد.
خێڵان بەختیار




