٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەك لیژنە لە نێوان حكوومەت و پەرلەمان پێك ھاتوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پشووی ھاوینەی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت و پەرلەمانتارێكی پارتیش جەختی كردەوە، ھەموو توانایەك دەخەنە گەڕ بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی و دەشڵێ، دوای پەسەندكردنی داھاتێكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە و بەو داھاتە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دەدرێت.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكاتەوە و لەو چوارچێوەیەدا ئێمە زیاتر گرینگی بەو پڕۆژەیاسایانە دەدەین، كە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵكی ھەرێمی كوردستانەوە، بە تایبەتی ھاووڵاتیان چاوەڕێی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازین".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: "ھەموو لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ پڕۆژەیاسای چاكسازین، بەڵام ژمارەیەك لیژنە لە نێوان حكوومەت و پەرلەمان پێك ھاتوون، كە خاڵ بە خاڵی نێو پڕۆژەیاساكە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت، بێگومان پێویستی بە رێككەوتنی لایەنەكانیش ھەیە لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی".

لەیلا عەبدولجەبار ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی، ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە قۆناغێكی دیكەوە لە ئەنجامدانی چاكسازی، چونكە داھاتێكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە و تا رادەیەك ھەندێك ناعەدالەتی ھەیە نامێنێ، بە تایبەتی ئەوانەی چەند مووچەیەك وەردەگرن، ئەوە نامێنێ، ھەتا حكوومەتیش بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی چاكسازی چاوەڕێ دەكات دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە دەستی پێبكات بۆ ئەوەی ئاستەنگ لە بەردەم پڕۆسەكە نەمێنێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار