٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

5 هەزار كامێرای چاودێری پێویستی بە ژووری عەمەلیات و كۆنتڕۆڵ هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتی، پرۆسەی دانانی كامێرای چاودێری لە شەقامەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە زیاتر لە 5هەزار كامێرا لە سەرجەم شەقامەكانی هەولێر جێگیر بكرێن و دانانی ئەو كامێرایانەش بە شێوەیەكی ستانداردی جیهانی دەبێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،  پرۆسەی دانان و جێگیركردنی كامێرای چاودێری لە شەقامەكانی هەولێر بەردەوامه‌ و كاری تێدا دەكرێت و لە ئێستادا ماوە بەرنامەكەی بۆ دابنرێت، كە ئەویش پێویستی بە ژووری عەمەلیات و كۆنتڕۆڵ هەیە، ئەوەش سیستەمێكی جیهانییە و هەموو كامێراكان دادەنرێن و لە رێگەی ئەو ژوورانەوە دەبێت و بە ئەوانەوە گرێ دەدرێن.

تەڵعەت گوتیشی، دانانی كامێراكان بە قۆناغ دەبێت و لە سەرجەم شەقامەكانی هەولێر جێگیر دەكرێن، كە زیاتر لە 5هەزار كامێرا دەبێت، بۆیە بەردەوام كاری تێدا دەكرێت تاوەكو پرۆسەكە تەواو دەبێت و دەكەوێتە كار، كە سوودێكی زۆری بۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەبێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار