روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ێیسراێیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە.
لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ
قازانج و دەستکەوتی شەخسی.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/8/31




