شارەوانیی هەولێر: بەم زووانە 22 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكەین

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، 22 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێن.
سامان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "رێكارەكانی تاپۆكردنی كەرتی باغەمرەی شەهاب تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، سەرجەم زەوییەكانی ئەو سنوورە تاپۆ دەكرێن".
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر دەشڵێ، ژمارەی زەوییەكانی كەرتی باغەمرەی شەهاب، كە دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر – كەركووك، 22 هەزار پارچە زەوییە و سەرجەمیان لە كارتەوە دەكرێن بە تاپۆ و سەنمەدەكانیان بە خاوەنەكانیان دەدرێتەوە.
هێدی كاكەیی




