٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی 8ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو كەشە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و بە دەرفەتێكی باش زانرا بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە دروستكردنی ئاساییش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار