٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندەکەی عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو شاندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ، و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھات.

ھەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یاسین ئەلیاسری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان خستەڕوو.

یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، رایگەیاند: "لە بارەی چەند پرسێکی نێوان ھەردوولا، لەوانە رادەستکردنی تۆمەتباران و رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی گفتوگۆمان کرد.

گوتیشی، شاندەکەیان سەردانی سەرۆک بارزانی و ھەروەھا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

 

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار