مەسروور بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عێراق دەكات

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئەدیب و نووسەرانی عێراق پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پرسە نامەکە:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عیراق.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عێراقمان بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارەکانی لە نووسەر و رۆشنبیرانی عێراق دەکەین.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




