له سه‌نته‌ری كه‌ركووك به‌چری تەعریب ده‌ستیپێكردووه و ١٢هه‌زار خێزان هاورده كراون

كه‌ركوك-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك دەڵێ، پرۆسه‌ی ته‌عریب له ناوشاری كه‌ركوك به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستیپێكردووه و، تائێستا ١٢هه‌زار خێزان هاورده‌ی ناو شارەکە كراون، هاوکات ئیداره‌ی شاریش هه‌موو ئاسانكارییەکیان بۆ ده‌كات.
مه‌هدی موباره‌ك، به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پڕۆسه‌ی ته‌عریب به‌رده‌وامه و، له ئێستادا عه‌ره‌ب زیاتر بۆ ناو سه‌نته‌ری شار هاورده ده‌كرێن و، به‌شێوه‌یەکی چڕ ده‌ستیپێكردووه، هەروەها خێزانی عه‌ره‌ب به ناوی ئیش و كار و گواستنه‌وه و ترسی تیرۆر هاورده ده‌كرێن، ئیداره و پارێزگار هه‌موو ئاسانكارییەکیان بۆ ده‌كه‌ن، تەنانەت پسووله‌ی خۆراكیشیان بۆ ده‌گوازرێته‌وه و ناسنامه‌یشیان بۆ ده‌رده‌كرێن".
مه‌هدی گوتیشی: "ژماره‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌رده‌وام له زیادبووندایه و، به‌هه‌زاران خێزان هاورده كراون، كه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یان ده‌گاته ١٢هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب، کە له ناوچه جیاجیاكانەوە هاورده كراون".
گوتیشی: "جگه له عه‌ره‌بی هاورده، كێشه‌ی زه‌وی داگیركردن له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان و كێشه درووستكردن بۆ جوتیارانی كورد به‌رده‌وامه و تا ئێستاش چارە نه‌كراون".
بڵند ئیبراهیم




