هه‌ڵه‌بجه: حیزبه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پۆسته ئیدارییه‌كان كۆ بوونه‌وه

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - ئه‌مڕۆ حیزبه‌كان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میان له مۆنه‌مێنتی شه‌هیدان له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و هه‌یكه‌لی حكوومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه كۆ بوونه‌وه. به‌رپرسی لقی 12ی پارتی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆ ده‌بنه‌وه.
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان له كه‌شێكی ئارام و لێكتێگەیشتندا کرا، هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه قسه‌مان كرد. بڕیاره نوێنەری هه‌ر حیزبه و له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێ بكات، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووش جارێكی تر كۆ ده‌بینه‌وه".
به‌سام عه‌لی گوتیشی: "پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لە سێ ستوون پێك دێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییه‌كان، قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان، پارێزگار و جێگری پارێزگار. بۆ هه‌ر ستوونێك له‌و پۆستانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی 9ی 2019 هێڵدراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و پێشنیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه خرانه ڕوو سه‌رووی خۆمانی ئاگادار دەكه‌ین و پاشان ڕۆژی دووشه‌ممه جارێكی تر كۆ ده‌بینه‌وه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت پارتی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه نیه‌تی ئێمه خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لێكتێگەیشتنی باش هه‌بوو".
عه‌لی ده‌ڵێت: "پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و قایمقامه‌كان یه‌ك پاکێجه، ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێك بكه‌وین و له‌سه‌ر هه‌رسێ ستوونه‌كه گرفتمان نه‌بێت، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ناوی به‌ربژێره‌كانی خۆمان ده‌نێرین بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
عه‌زیز هه‌ورامی




