٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  رۆژی چوارشەممە ٢٨ـی ٨ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆك و هەردوو جێگرەكەی پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕان و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی تازەی پارلەمان لە چاودێریكردنی كاروباری حكوومەت دووپات كردەوە و ئەوەیشی خستە ڕوو كە پێویستە پارلەمانی تازە كار بۆ بەردەوامی و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و دەستەبەركردنی یەكڕیزیی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان بكات و پڕۆسەی چاكسازی و هەروەها ئامادەكاری بۆ نووسینەوەی دەستوورێكی هاوچەرخ بۆ هەرێمی كوردستان بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆی.


لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕەنسیپی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەڵاتەكان ئەویش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و بەهێزكردنی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان. سەرۆك بارزانی هێمایشی بە بایەخ و گرنگیی دامەزراوەی پارلەمان دا و جەختی لەوە كردەوە كە دەستەی سەرۆكایەتی موڵكی هیچ حزب و لایەنێك نیە بەڵكو موڵكی گەلی كوردستانە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار