٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەبەرهێنانی هەولێر: ماوەی 15 رۆژی دیاری كردووە بۆ پڕۆژە تەواونەكراوەكان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەستەكەیان ماوەی 15 رۆژی دیاری كردووە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت پڕۆژە تەواونەكراوەكانی كەرتی نیشەجێبوون تەواو بكەن، كە وەبەرهێنەرەكانی پێشوو بەجێیان هێشتوون. دەشڵێ، ئاستی داواكاری بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان، بەراورد بە ساڵی رابردوو، 200% زیادی كردووە.

سامان عارەب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئاستی داواكاری بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە رێژەیی 200% بەرز بووەتەوە، لە سەرەتای ساڵیشەوە تا ئێستا 31 مۆڵەتی وەبەرهێنانمان لە سنووری هەولێر بە وەبەرهێنەران داوە، ئەوە لە كاتێكدا ساڵی رابردوو بە تێكڕا تەنها 25 مۆڵەت درابوو".

عارەب ڕاشیدەگەیەنێت: "هەریەك لە پڕۆژەكانی كۆیە ستی و دەشتی بەهەشت و كانی ئەڵمانی، لەو پڕۆژانەن كە تەواو نەكراون و بە نیوەچڵی جێهێڵدراون، بۆیە ئێستا دەستەی وەبەرهێنان دەرگای كردووەتەوە بۆ هەر وەبەرهێنەرێك كە بتوانێت ئەم پڕۆژانە تەواو بكات، كە بە گوێرەی رێنماییەكانی دەستەش، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژ پرۆپۆزەڵی خۆی پێشكەش بكات".

 

هێدی كاكەیی

هەواڵی پەیوەندیدار