نێچیرڤان بارزانى و مایك پێنس، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

هه‌ولێر- KDP.info– به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى هاوبه‌شیى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و بوونى میكانیزمێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به یارمه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، كرده‌وه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/8/2019 ئه‌نجام درا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراقى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داكۆكى له به‌رده‌وامیى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاریكردنى هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابینكردنى ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان نیشان دا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕێز و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و شكاندنى داعش دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سڵاوى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر نارد. به‌ڕێزیان خۆشحاڵیى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكایشى بۆ باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له هاوكارى و پشتگیریى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان.




