٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی ئەمیری کوێت دەپرسێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info– بە مەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستیی ئەمیری کوێت، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٦/٨/٢٠١٩، هێمن هەورامی، بە نوێنەرایەتیی ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەردانی د. عومەر ئەلکندیری کونسوڵی وڵاتی کوەیتی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەواڵی تەندروستیی ئەمیری کوێت پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست. هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوێت کرایەوە. هەڵوێستی کوێت لە بەرانبەر دۆزی ڕەوای کورد و کوردستان بەرز نرخێندرا و هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی کە ڕوویان لە کوردستان کردووە، بە سوپاسەوە باس کران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار