شاندێكى ئەنەكەسە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كۆ ده‌بێته‌وه

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە دەڵێ، شاندى ئه‌نه‌كه‌سه له‌باره‌ى ناوچه‌ى ئارام و مه‌ترسییه‌كان و ڕۆل و مافى كوردانى ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و ئه‌مەریكا كۆ بوونه‌وه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كۆ ده‌بنه‌وه و له داهاتووشدا سه‌ردانى فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا، ئیبراهیم برۆ، له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌یانەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ستمان كردووه به سه‌ردانى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وشى سووریا و ڕۆژئاواى كوردستان هه‌یه بۆ باس لەسەر ئه‌و گۆرانكارییانه‌ى ڕوو ده‌ده‌ن و دانانی ناوچه‌ى ئارام، كه ڕێككه‌وتن كراوه له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا. بۆ ئه‌و پرسه‌ش سه‌ردانى مۆسكۆ و واشنتنمان كرد، له‌وێ ڕاى ئه‌مەریكا و مۆسكۆمان وه‌رگرت و پرۆژه‌ى خۆمان پێشكه‌شیان كرد كه ده‌بێ ئه‌نه‌كه‌سه ڕۆڵى سه‌ره‌كیى له‌و ده‌ڤه‌رەدا هه‌بێت."
برۆ گوتی: "لە ڕووسیا ترسى پارچه‌بوونى ده‌وڵه‌تى سووریایان هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه ده‌بێ مافى میلله‌تى كورد له ده‌ستووردا پارێزراو بێت، له واشنگتۆنیش باسى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد كه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سێ قۆناغ ڕێككه‌وتنیان كردووه، له‌وانه‌ش ناوچه‌ى ئارام له گرێسپى تا سه‌رێكانى ده‌ست پێ ده‌كات به نزیكه‌ى 100 كم، پاشان له گرێسپى تا چه‌مى فورات، قۆناغى تریش له سه‌رێكانى تا چه‌مى دیجله و تا سنوورى هه‌رێمى كوردستان به قووڵاییى 5 تا 14 كم، له‌و ناوچه‌یه‌ش نابێ هێزه‌كانى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه هه‌بن و، ده‌بێ چه‌كى قورسیش بۆ 20كم بگه‌ڕێننه‌وه. بۆ ئیداره‌ش واشنگتۆن ده‌یه‌وێت نزیكبوونه‌وه و ڕێككه‌وتنى نێوان كورد و كورد، ئینجا كورد و پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه هه‌بێت. ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ویستمان ئه‌و ئیداره‌یەی ڕۆڵى خراپی بینیوه، نه‌مێنێت. ئێستا ئه‌وه‌ى هه‌یه مه‌ترسیى شه‌ڕ دوور ده‌بێت. ئه‌مەریكا ئه‌وه‌شیان بۆمان گوت كه ته‌نیا خەڵكى ئه‌و سنووره ده‌گه‌ڕێنه، كورد و عه‌ره‌ب، نه‌ك ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت 3 ملیۆن خه‌ڵكى سووریا. بۆیه داوامان كرد ئیداره‌ى نوێ پێک بهێنرێت و ئه‌نه‌كه‌سه‌ش ڕۆڵى سیاسى و سه‌ربازى و ئیداریی له ناوچه‌كەدا هه‌بێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە ڕوونی كردەوە: "ئه‌مڕۆش شاندێكى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كۆ ده‌بینه‌وه و له ڕۆژانى داهاتوودا له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و چه‌ند وڵاتێكى تریش له‌سه‌ر هه‌مان پرس كۆ ده‌بینه‌وە."
نه‌شوان به‌رزنجى




