دڵشاد مەولوود: ئاھەنگی دەرچوونی ٤٥٧ پێشمەرگەی زێرەڤانی بەڕێوە چوو
__2019_08_27_h15m57s49__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەرکەوتنی زیاتر بەردەوام لە مەشق و ڕاھێنانی سەربازیدان. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زێرەڤانیش دەڵێت، ئەمڕۆ لە فیرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانیی بنەسڵاوە لە ھەولێر، ئاھەنگی دەرچوونی ژمارەیەک پیشمەرگەی زێرەڤانی بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ ٢٧ی ٨ی ٢٠١٩، ڕێوڕەسمی ئاھەنگی دەرچوونی خولی مەشق و ڕاھێنانی سەربازی لە فێرگەی مەشقی پلنگەکانی زێرەڤانیی بنەسڵاوە بەڕێوە چوو.
پەیوەست بەمە، عەقید دڵشاد مەولوود، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەییی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پێش ٢٠١٨، ٤٥٧ پێشمەرگەی زێرەڤانی کە سەر بە لیوای کۆماندۆ و فەرماندەییی شەش بوون مەشقیان پێ کراوە."
ئەمڕۆش ٤٥٧ پیشمەرگە، کە مەشقی تایبەتیان پێ کراوە، لە ھەرسێ فێرگەی خنس لە خنس و، فێرگەی پارتیزانى لە ئەترووش و، فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانیی بنەسڵاوە لە ھەولێر، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا ئاھەنگی دەرچوونیان بۆ کرا. ئەو قوتابییە پێشمەرگانە لەژێر مەشق و ڕاھێنانێکی چڕی ئەفسەر و مامۆستایانی فەرماندەییی سێی زێرەڤانیدا بوون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زێرەڤانی گوتیشی: "ئەو خولانەی پیشمەرگەکانی زێرەڤانی بینیویانە، بریتین لە نەخشە و پلاندانانی سەربازی و تاکتیکی شەڕ و سەرکردایەتیکردنی شەڕ و ھەواڵگری، وەک کۆکردنەوەی زانیاریی سەربازی و، لەو بوارانەدا مەشق و ڕاھێنانیان پێ کراوە."
فایزە کۆیی




