٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاروان سوورچی: وڵاتانی جیهان ئامادەن سەرمایەكانیان لە كوردستان وەگەڕ بخەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی كوردستان، ئاماژە بە گرنگیی جووڵەی بازاڕی كوردستان دەكات و دەڵێت، وڵاتانی جیهان ئامادەن سەرمایەكانیان لە كوردستان وەگەڕ بخەن.

 

كاروان سوورچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "هەموو وڵاتان هەوڵ دەدەن پڕۆژە لە كوردستان ئەنجام بدەن، لە هەرێمی كوردستانیش رەوشی ئابووری و بازرگانی بەرەو باشی دەڕوات و هەوڵ هەیە جووڵەی زیاتر بخرێتە بازاڕی كوردستانەوە، بەردەوامیش كۆمپانیاكانی وڵاتان سەردانمان دەكەن، كە ئەم هەفتەیە 25 كۆمپانیای ئەڵمانی پێشانگای بازرگانی لە ژووری بارزگانی دەكەنەوە بۆ ئەوەی كۆنتاك دروست بكەن و لە زۆربەی سێكتەرەكاندا كاری بازرگانی بكەن".

 

سوورچی گوتیشی: "كاتی خۆی سعوودیە هاتە سەر هێڵ بازرگانی لەگەڵ كوردستان بكات، لەگەڵیان دانیشتین گوتیان لە كوردستان كار دەكەین و هەوڵ هەبوو هێڵی فڕۆكەوانیی سعوودیە لە كوردستان بكەنەوە، وڵاتانی دیكەی كەنداویش ئامادەییان دەربڕیوە سەرمایەكانیان لە كوردستان وەگەڕ بخەن، بۆ نموونە ئیمارات، كە كاتی خۆی یاداشتنی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ژووری بازرگانی هەبوو، بەڵام ئەكتیڤ نەبوو، بۆیە باسمان لەوە كردووە كە ئەو لێكتێگەیشتنە ئەكتیڤ بكرێتەوە".

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار