ئەحمەد سه‌فار: پێویسته پێش مانگى 10 ڕێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌رێم بكرێت

ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى، پێویسته له سه‌ره‌تاى مانگى 10 پرۆژه‌بودجه‌ى عێراق بگاته په‌رله‌مان، پێش ئه‌و واده‌یه‌ش ده‌بێ حكوومه‌تى هه‌رێم ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردبێت.
په‌یوه‌ست به پرۆژه‌بودجه‌ى ساڵى 2020ى عێراق و جێگیركردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم، دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به‌پێى یاساى ئیداره‌ى دارایى، پێویسته له سه‌ره‌تاى مانگى 10 به‌شه‌بودجه‌ى عێراق بگاته په‌رله‌مان و دواتر په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌رى كۆ ببێته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى داراییى عێراق لیژنه‌یه‌كى پێك هێناوه بۆ به‌شه‌بودجه‌ى ساڵى 2020، بۆ جارى یه‌كه‌میشه لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مان بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌بودجه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا دەكات."
سه‌فار دەڵێت: "سێ ئه‌ندامى لیژنه‌ى داراییى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت."
پەیوەست بە دیاریکردنی كاتى كۆبوونه‌وه‌كانیش، سه‌فار گوتی: "له‌م یه‌ك دوو حه‌فته‌یه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه كۆ ده‌بێته‌وه."
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاندووه، ناكرێت هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و وه‌زاره‌تى دارایىی عێراق له ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت. د. ئه‌حمه‌د سه‌فار ئەوە ڕوون ده‌كاته‌وه و دەڵێت: "له بودجه‌ى ساڵى 2019ى عێراقدا به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێی یاسا جێگیر كراوه. بۆ ساڵى 2020 له‌وانه‌یه كێشه بۆ ئێمه دروست ببێت، ناوبراو كێشه‌كه‌ش بۆ ڕێككنه‌كه‌وتنى سیاسى له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌گەڕێنێته‌وه، هۆكارى ئه‌و كێشه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ى ڕاده‌ست نه‌كردووه، له‌وانه‌یه لایه‌نه‌كانى تر‌ى عێراق چیتر هاوكار نه‌بن بۆ ئه‌م بابه‌ته."
سه‌فار جه‌خت له‌و ده‌كاته‌وه، كه پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێم پێش مانگى 10ى ئه‌مساڵ وه‌فدى خۆى بنێرێته به‌غدا بۆ دانوستاندن و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا هەن و پێش ئه‌و ڕێکەوتە ده‌بێ ڕێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تى داهاتى خاڵه گومرگییه‌كان و نه‌وت و گاز و چاره‌سه‌ركردنى مادده‌ى 140.
ناوبراو ئاشكرای ده‌كات: "ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و بابه‌تانه نه‌هێته چاره‌سه‌ركردن و پرۆژه‌بودجه‌ى عێراق بگاتە په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وكات زه‌خمه‌ت ده‌بێت وه‌ك 2019 به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان دابین بكه‌ین."
سەفار دەشڵێت: "ڕێژه‌ى زیاترى په‌رله‌مانى عێراق دژى ناردنى بودجه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن هه‌رێم پابه‌ند بێت به ناردنى نه‌وت، هه‌ندێك لایه‌نیش پێیان وایه 250 هه‌زار به‌رمیل كه‌مه و ده‌بێت هه‌رێم له‌و ژماره‌یه زیاتر بنێرێت."
ھەڵکەوت محەمەد




