خانه‌قین: هێزه‌كانی حه‌شدی وه‌ته‌نی زه‌ویی كورد داگیر ده‌كه‌ن
__2019_08_26_h15m14s29__ER.jpg)
خانه‌قین-KDP.info - به‌رپرسێكی پارتی له قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێ، هێزی حه‌شدی وه‌ته‌نی، کە له پاشماوه‌ی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن و داعش و ئه‌لقاعیده پێك هاتوون و دوژمنی سه‌ره‌كییان كورده، هه‌وڵی داگیركردنی زه‌ویی کورد ده‌ده‌ن و ده‌یانڕفێنن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.
ئەكبەر حه‌یده‌ر، جێگری به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری خانه‌قین جگه له حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی، حه‌شدی عه‌شایری و وه‌ته‌نی هه‌یه، كه له پێكهاته‌ی سوننه‌ن و له ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و سه‌عدییه و حه‌مرین جێگیر كراون. ئه‌و هێزه پێشتر له به‌عسییه زۆر دڵسۆزه‌كانی سه‌ددام حوسێن بوون، زۆر كاری خه‌راپیان به‌رانبه‌ر به كورد كردووه، پاش ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن ڕۆیشتنه ناو گرووپی تیرۆرستیی ئەلقاعیده‌وە و چه‌ندین كاری خه‌راپیان کرد، پاش هاتنی داعش‌یش بوون به پشتیوانی تیرۆریستانی داعش، زۆر توندڕه‌ون به‌رانبه‌ر به كورد".
ئەكبەر حه‌یده گوتیشی: "زۆرینه‌ی ئه‌و هێزەی حه‌شدی وه‌ته‌نی زه‌وی و ئاوی كوردیان داگیر كردووه، به‌رده‌وام كاری خه‌راپ به‌رانبه‌ر به هاووڵاتیانی كورد دەکەن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه كورد ناوچه‌كه‌یان بۆ چۆڵ بكات و ئه‌وانیش زه‌وی و ئاویان داگیر بكه‌ن".
حه‌یده‌ر ده‌ڵێ: "ئه‌و هێزەی حه‌شدی وه‌ته‌نی به ڕۆژدا حه‌شدی وه‌ته‌نین و به شه‌ودا ده‌بن به تیرۆریستانی داعش و هاوكاریی پاشماوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن، به لێدان له هێزه عێراقییه‌كان و ڕفاندن و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی سڤیلی كورد مه‌رامه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
عه‌زیز هه‌ورامی




