گوتەبێژی حكوومەت: بەم زووانە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

ھەولێر-KDP.info- سەردانی لیژنەكانی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوامن و، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بەم زووانە شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات.
پەیوەست بە كێشە و دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و عێراق، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، جووتیار عادل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەیوەندی و گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوامن و، بەم زووانەش شاندی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات".
لە ھەواڵێكی ھەفتەی ڕابردووی ماڵپەڕەكەمان KDP.info، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ڤیان سەبری، رایگەیاندبوو كە شاندی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ لەبارەی سێ دۆسیەوە دەكەن، ئەوانیش بودجە و نەوت و ماددەی١٤٠ـن.
فائیزه كۆیی




