له‌م حه‌فته‌یه‌دا زیاتر له 15 كۆمپانیای ئه‌ڵمانی دێنه هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووره‌كانی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، هاتنی كۆمپانیای بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئه‌م حه‌فته‌یه‌ش شاندێكی كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا، كه زیاتر له 15 كۆمپانیایه، دێنه هە‌رێمی كوردستان و له پێشانگایه‌كدا كه‌ته‌لۆگی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان نمایش ده‌كه‌ن. بۆیه هاتنی شانده بیانییه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌رێم بووەته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی بۆ وڵاتانی بیانی.
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه شاندێكی وڵاتانی بیانی كه زیاتر له 15 كۆمپانیا ده‌بن دێنه هه‌رێمی كوردستان و له ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان كه‌ته‌لۆكی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆیان له پێشانگایه‌كدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كۆمپانیا ناوخۆیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیانبینێت و دواتر گرێبه‌ستیان بۆ كرینی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ بکرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جارە کە ئه‌و كاره بكرێت."
ئه‌سكه‌نده‌ر گوتی: "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندایه و كۆمپانیای جۆراوجۆرن و مانگی ڕابردووش شاندێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتنه هه‌رێمی كوردستان و پڕۆتۆكۆلێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی هه‌رێم کرد، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره بوو له بواری ئابووریی هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه سێ ساڵ بوو هه‌وڵمان دەدا تا پرۆتۆكۆله‌كه جێبەجێ بکرێت."
ئه‌سكه‌نده‌ر گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان بووەته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی بۆ وڵاتان، چونكه شوێنێکی جوگرافیایی زۆر گرنگه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش تووشی قه‌یران بوونه، بۆیه وڵاتان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌ره پێ بده‌ن و كاڵاكانی خۆیان له بازاڕه‌كانی هه‌ریمی كوردستاندا ساخ بكه‌نه‌وه."
بڵند ئیبراهیم




