KDP به‌شێك له گفتوگۆكانی نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نه‌كه‌سه بڵاو ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای کردووە و له‌وێ پرسی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نیش ناوه‌رۆكی گفتوگۆكان ئاشكرا ده‌كات.
عیماد برهۆ, ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بانگێشتنی شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی كردبوو، له‌وێ له‌سه‌ر دۆسییه‌ی سووریا قسه‌یان كردبوو، به‌تایبه‌ت پرسی ناوچه‌ی ئارام و پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكی –توركی. ئه‌نه‌كه‌سه ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه چییه. ئه‌مه‌ریكاش گوتبووی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ڕاوه‌ستێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌نگاوی ڕێككه‌وتنه‌كه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌و ناوچه‌یه, ئه‌مه‌ش به‌سێ قۆناغ بووه، قۆناغی یه‌كه‌م كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) له 5 كیلۆمه‌تر هه‌تا 14 كیلۆمه‌تر, دوێنێش هێزه‌كانی هه‌سه‌ده سه‌رجه‌م ئه‌و تونێل و بازگه سه‌ربازییه‌یان خاپوور كرد كه له سنوور دروستیان كردبوو".
عیماد برهۆ گوتی: "له گفتوگۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نه‌كه‌سەدا ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌وه ڕوو كه له هه‌ندێك شوێن كشانه‌وه‌ی 14 كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ كراوه و ده‌وریاتی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌ستی پێ كردووه، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له گرێسپی و سه‌رێكانی دانیشتوون و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا –توركیا قسه‌یان كردووه".
برهۆ ڕایگه‌یاند: "ئه‌نه‌كه‌سه له‌و كۆبوونه‌وەیەدا ڕووی ده‌می كردووه‌ته‌وه شاندی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی مه‌ترسیی ناوچه‌ی ئارامه‌وه پرسیاری كردووه كه چی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان له توركیاوه بۆ ناوچه‌ی ئارام به مه‌رجێك گه‌ڕانه‌وه‌كه هۆكار نه‌بێت بۆ گۆڕینی جوگرافیای مرۆییی ناوچه كوردییه‌كان، چونكه ناكرێت هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا له شوێنێك كۆ بكرێنه‌وه، دواجار جوگرافیای ناوچه كوردییه‌كان بگۆڕێت. دواتر له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاواوه قسه كراوه كه ئه‌م هێزه ده‌توانێت پارێزگاری له ڕۆژئاوای كوردستان بكات و گرنگه ئیداره‌یه‌كی نوێ دروست بكرێت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن."
عیماد برهۆ ڕایشیگه‌یاند: "شاندی ئه‌مه‌ریكا به شاندی ئه‌نه‌كه‌سه‌یان گوتووه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ڕۆڵی به‌هێزی له داهاتووی سووریادا هه‌بێت."
كارزان هەورامی




