هه‌ولێر.. دوای واژۆكردنی له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دەڵێ، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و، واژۆكردنی له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گەڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئێمه، به ئاماده‌بوونی پارێزگار و بەڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه.
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره 3ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌موار كرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆی كردووه و بۆ ئێمه‌ی ره‌وانه كردۆته‌وه، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ بە ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و بەڕێوبه‌ره گشتییه‌كان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین و، پارێزگاریش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گوتاری ده‌بێت".
خه‌یلانی گوتیشی: "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، دوای كۆچی دوایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن یاسین سه‌لیم مزووری، ئه‌ندامێكی دیكه به ناوی سامان ستار سوێندی یاسایی ده‌خوات و ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر".
بڵند ئیبراهیم




