ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لێژنه‌یه‌كی باڵا پێك ده‌هێنن

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ستپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له گفتوگۆدان بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ كه دواجار سوود به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان دەگەیەنێت.
سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت و په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌بێت، په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هه‌ماهه‌نگیی باش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه هه‌نگاو بۆ پرۆژه‌كان بنێن. بۆ نموونه، له پرۆژه‌ی چاكسازیی مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بڕیار دراوه لێژنه‌یه‌كی باڵا له نێوان هه‌ردوولا پێک بێت و ئه‌و خاڵانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا هەن و لاوازن لاده‌برێن و خاڵه به‌هێزه‌كان ده‌كرێنه بنه‌مای پرۆژه‌كه ".
گوتیشی: "بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دانیشتنێك بكرێت بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه و دواتر ده‌هێنرێته په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ".
سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان ڕایشیگه‌یاند: "له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان لێژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌ی چاكسازیدا پێک هێنراوە و له لایەن حكوومه‌تەوە ئه‌و وه‌زیرانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به پرسه‌كه‌وە ئه‌ندامن، وه‌ك وه‌زیری داد، وه‌زیری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه. له په‌رله‌مانیش سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ئەندامن."
کارزان هەورامی




